انتقل إلى المحتوى

مستخدم:Salam shexani

من ويكيبيديا، الموسوعة الحرة

پێناسەی کەسی


مامۆستا سرباز محمد حسن


مامۆستا ڕوناکبیر و بانگخواز سرباز محمد حسن لە دایک بووی ساڵی ۱۹٦٨ لە هەولێر پایتەختی کوردستانی عێراق.یەکێکە لە زانایە شارەزا و بە تواناکانی هاچەرخی کوردستان ، وە چالاکوانێکی باشی ڕابوونی ئیسلامی لە پێشووتر، لە ساڵی ۱۹٨۷ کۆلێژی پیشەسازی تەواو کردوە ، وە لە ساڵی ۲۰۱٤ کۆلێژی ئیسلامی تەواو کردوە .لەسەر دەستی زۆرێک لە مامۆستایە بەتوانایەکان زانستە ئیسلامیەکانی خوێندوە لە هەشتایەکان .


کاریگەر بووە بە


مامۆستا کاریگەر بووە بە زۆرێک لە زانایانی کۆن و نوێ . لەوانە ئیمامی شافعی. وە لە زانایانی ناوەڕاست ابن تیمیە وە لە زانایە نوێیەکان ئەلبانی و شێخ عثيمين .


دوورکەوتنەوە لە وڵات


بە هۆی بارودۆخی نالەباری کوردستان مامۆستا ڕوو دەکاتە ئەوروپا بۆ ماوەی چواردە ساڵ دوور لە خاک و ئاو و هەوای وڵاتەکەی، بەڵام ئەم چەند ساڵە بووە ئەزموونێکی زۆر باش لەسەر ژیان و بیر و هزری مامۆستا .تایبەت شارەزابوونی لە کەلتوور و هزری خۆرئاوا.


گەڕانەوەی بۆ وڵات


مامۆستا داوای دەگەڕێتەوە ماڵ و نیشتمانی و ئێستاش لە ژیاندا ماوە ، خودای گەورە بیپارێزێت.بەردەوامە لەسەر ووتارو کۆڕە زانستیەکان، لە بواری شەرعی ، وە هەفتانە دوو وتاری ڕاستەوخۆی لە ئەکاونتی خۆی لە فیس بووک هەیەجگە لە ووتاری بەردەوام لە چەناڵەکەی لە یوتیوب تایبەت بە خۆی.


زانست و زانیاریەکەی


مامۆستا یەکێکە لە زانا شارەزاکانی ئەم میلەتە لە بوارەکانی فقه و عەقیدە و مێژوو . بەڵام زیاتر و زۆرتر شارەزای مێژوو و فقهی واقعی هەیە . بە حوکمی ئەو ئەرموونە چاکەی لە ژیانی خۆی بە دەستی هێناوە لە سەرچاوەکان و ئەزموونی ژیانی لە دەرەوەی وڵات.


بانگخواز و نووسەر و بیرمەندی ئیسلامی


زۆر بەرهەمی نوسیوە لە بوارە جۆراوجۆرەکان کە نزیکەی ۲٤ کتێب و نامیلکە دەبلت . هەندێک لەوانە دەست نووسن لە لای مامۆستا هەندێکیشیان لە چاپدراوە وەک :


- ٤٤ ساڵ لە ئامێزی غەفلەت .حملة المغول الی بغداد.


- وێنەگرتن لە نێوان ڕێپێدان و قەدەغەکردندا.


- شەڕحی ڕسالەی . نظم البيقون في الحديث .


- شەڕحی ڕسالەی . مثلث قطرب .


- چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو واقعە بکەین.